نێردەی دیپلۆماسیی ئەمریکا لە عێراق لە راگەیێندراوێکدا کوژرانی هاووڵاتیێکی لە بەغدا پشتڕاستدەکاتەوە و دەڵێت، لە نزیکەوە چاودێریی لێکۆڵینەوەی دەزگە ئەمنییەکانی عێراق لە رووداوەکە دەکەن.

هەواڵەکان هەواڵی عێراق

شەوی دووشەممە، 7-11-2022، هاووڵاتییەکی ئەمریکی بە ناوی ستێفن ترۆیل کە بۆ رێکخراوێکی سەر بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەناوی ریلیف کاری کردووە و مامۆستای زمانی ئینگلیزیش بوو، لە شەقامی پیشەسازی لە ناوچەی کەڕادەی بەغدا کوژرا. 

نێردەی دیپلۆماسیی ئەمریکا سەرەخۆشی لە خێزانی هاووڵاتییە کوژراوەکە دەکات و ئامادەیی خۆی بۆ “هەموو یارمەتیێکی پەیوەست بە کاروباری کۆنسوڵگەری” پێشاندەدات. 

بەرپرسێکی وەزارەتی نێوخۆی عێراق کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، رۆژی دووشەممە رایگەیاند، ترۆیل لە ئۆتۆمبێلێکدا بووە، “ژمارەیەک کەسی نەناسراو تەقەیان لێکرد.” 

لە دوای بەزاندنی داعش لە ساڵی 2017، دۆخی ئەمنیی عێراق بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە باشبوون کرد، بەڵام هێرشی ناوبەناو بۆ سەر هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەردەوامن. 

سەرەڕای ئەوەش هێرشکردنە سەر هاووڵاتییانی بیانی، شتێکی باو نییە، وێڕای ئەوەی کە ژمارەیەکی زۆری خەڵک خاوەن چەکن. 

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *