باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە دیمەشق کە لە ساڵی 2012ـەوە داخراوە، داوا لە هەموو وڵاتان دەکات هاووڵاتییەکانیان لە کەمپەکانی رۆژئاوای کوردستان بگەڕێننەوە.

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست هەواڵەکان

باڵیۆزخانەکە لە تویتێکدا دەڵێت: “کۆتایی هەفتە، شاندێکی هاوبەشی ئاژانسە ئەمریکییەکان سەردانی کەمپی هۆلی کرد.”

شاندەکە پێکهاتبوو لە ئیان مۆس، جێگری رێکخەری نووسینگەی دژە تیرۆری ئەمریکا؛ سکۆت تێرنەر، جێگری یاریدەدەری سکرتێری نووسینگەی دانیشتووان، کۆچ و پەنابەران؛ ئیان گۆڵدنبێرگ، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی؛ جەیک ئاڵتەر، بەڕێوەبەری نووسینگەی سیاسەتی یاریدەدەری وەزیری بەرگریی لە سووریا؛ ئییان مککاری، رێکخەری پێشووی کاروباری نێردەی ئەمریکا لە ئەفغانستان. 

باڵیۆزخانەکە دەڵێت، سەردانەکە بە مەبەستی گفتوگۆکردن بووە لە بارەی گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی بیانی، کە هەزارانیان لە کەمپەکانی هۆڵ و رۆژ لە رۆژئاوای کوردستان خراونەتە ژێر چاودێرییەوە. 

شاندەکە هاوکات گفتوگۆی لەسەر رێگەکانی دابینکردنی “یارمەتی و پێداویستییە ئەمنییەکانی لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا لەگەڵ دەسەڵاتداران و هاوبەشەکاندا کرد،” ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بۆ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و هەسەدە. 

باڵیۆزخانەی ئەمریکا هاوکات دەشڵێت: “ئێمە هەموو ئەو وڵاتانەی کە هاووڵاتیانیان لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا ماون دەکەین کارمان لەگەڵدا بکەن لە پێناو دۆزینەوەی چارەسەری درێژخایەن.”

ئەوە لە کاتێکدایە، رۆژی شەممە، شاندێکی دیکەی ئەمریکا بە سەرکردایەتیی ئیسان گۆڵدریچ، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک، سەردانی شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر کۆبووەوە. 

لە کۆبوونەوەکەدا، گۆڵدريچ گوتی، ئەوان پلانی درێژخایەن ئامادە دەکەن بۆ شەڕکردن دژی تیرۆر و دانانی بودجەیەک بۆ پشتیوانیکردن لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر.

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *