دادگای داوەری وەرزشی جیهان بریارییدا هەڵبژاردەی ئیکوادۆر لە مۆندیالدا بمێنێتەوە، بەڵام چەند سزایەک بەسەر هەڵبژاردەکەدا دەسەپێندرێت.

وەرزش

دادگای داوەری وەرزشی جیهان بریارییدا هەڵبژاردەی ئیکوادۆر لە مۆندیالدا بمێنێتەوە، بەڵام چەند سزایەک بەسەر هەڵبژاردەکەدا دەسەپێندرێت.

بەهۆی یارییکردن بە یاریزانێک کە لە دایکبووی کۆڵۆمبیایە لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهاندا، لە ماوەی رابردوودا هەڵبژاردەی ئیکوادۆر رووبەڕووی کێشەی زۆر بووەوە و داوای دوورخستنەوەی ئیکوادۆر دەکرا لە مۆندیالی 2022ـی قەتەر.

دادگای داوەری وەرزشی جیهان لێکۆڵینەوەی وردی لە رووداوەکەدا کرد و بڕیارییدا، هەڵبژاردەی ئیکوادۆر بەمشێوەیە سزابدرێت، 3 خاڵ لە هەڵبژاردەکە دەشکێنرێت لە کاتی ئەنجامدانی پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی 2026.

هەڵبژاردەکە سزای 100 هەزار دۆلاری وەک سزای داراییدا بەسەردا دەسەپێنرێت، بەهۆی ئەو کارە نایاساییەی لە ماوەی پێشوودا ئەنجامیاندا.

هەردوو فیدراسیۆنی تۆپی پێی چیلی و پێرۆ سکاڵای یاساییان لە دژی ئیکوادۆر لە دادگای کاسی وەرزشی تۆمارکردبوو، بەهۆی ئەوەی کە یاریی بە بایرۆن کاستیۆ کردووە، کە لە دایکبووی کۆڵۆمبیایە و داوای دوورخستنەوەی هەڵبژاردەکەیان دەکرد لە یارییەکانی مۆندیالی 2022، بەڵام داواکارییەکانیان رەتکرایەوە.

ئیکواردۆر لە مۆندیالی قەتەردا، لە رکابەرییەکانی کۆمەڵەی یەکەمدا یارییدەکات، لە یاریی کردنەوەی مۆندیالدا بەرامبەر قەتەر یارییدەکات، دوای ئەوەش رووبەڕووی هۆڵەندا و سەنیگال دەبێتەوە.

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *