ناوەندی کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، لە 17 ویلایەتی ئەمریکا پەتای ئەنفلەوەنزا بە خێرایی بڵاوبووەتەوە، بەجۆرێک لە 13 ساڵی رابردوو ئەم رێژە بەرزەی تووشبووان تۆمارنەکراوە.

تەندروستی

ناوەندی CDC لە ئەمریکا گیانلەدەستدانی 730 تووشبووی پەتای ئەنفلەوەنزای لە ماوەی دوو مانگدا راگەیاند. دکتۆر جۆسێ رۆمێرۆ، ئەندامی ناوەندەکە دەڵێت: ”لە مانگەکانی داهاتوو پێشبینی حاڵەتی زۆر زیاتر دەکەین، بەڵام ئەوەی جێی دڵخۆشییە حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا کەمبووەتەوە.”

دکتۆر جۆن کونینگهام، سەرۆکی دەستەی پزیشکانی نەخۆشخانەی کۆمەر لە ویلایەتی شیکاگۆ دەڵیت: ”54 رۆژە سەرجەم بێدەکان پڕبوون لە نەخۆش، زۆرینەی تووشبووان هەڵگری ڤایرۆسی ئینفلەوەنزا و ڤایرۆسی کۆئەندامی هەناسەن RSV.”

هەندێک قوتابخانەی ویلایەتە جیاوازەکانی ئەمریکا، دەستیان بە خوێندنی ئۆنلاین کردووە و  زۆربەی قوتابیانیش بە دەمامکەوە دەچنە پۆلەکانی خوێندن.  

بەپێی ئامارەکانی ناوەندی کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان CDC لە ئەمریکا، پێشبینی تووشبوونی 1.6 ملیۆن کەس بە ئەنفلەوەنزا لە وڵاتەکە دەکات و تاوەکو ئێستا 13 هەزار تووشبوو لە نەخۆشخانەکان خەوێندراون.

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *