ئیلۆن مەسک، خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایده‌گه‌یێنێت، بەهۆی ئەو دۆخە ئاڵۆزەی تێیکەوتووە، ئەگەری هەیە تویتەر مایەپووچببێت.

تەکنەلۆجیا

ئیلۆن مەسک، خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایده‌گه‌یێنێت، بەهۆی ئەو دۆخە ئاڵۆزەی تێیکەوتووە، ئەگەری هەیە تویتەر مایەپووچببێت.

پێگەی بلومبێرگی ئەمریکی بڵاویکردووه‌ته‌وه‌، ئیلۆن مەسک، خاوەنی نوێی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی باڵای تۆرە کۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ کردووە و پێی گوتوون، دۆخەکە خراپە و بەدووری نازانێت مایەپووچببن.

ئیلۆن مەسک باسی لەوەشکردووە، لەسێ مانگی داهاتوودا جیهان رووبەڕووی داکشانێکی ئابووری قورس دەبێتەوە، ئەگەر نەتوانن داهاتی تۆڕەکە زیادبکەن، بەدڵنیاییەوە توشی کێشەی توندی دارایی دەبن.

هاوکات، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردووه‌ته‌وه‌، ژمارەیەک بەرپرسی باڵای تویتەر لەچەند ڕۆژی رابردوودا دەستیانلەکارکێشاوەتەوە، لەنێویاندا یوێڵ رۆس، بەرپرسی رووبەڕوبوونەوەی وتاری توند و پۆستی توندوتیژی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو وازی لەپۆستەکەی هێناوە.

پاش ململانێیەکی یاسایی لەنێوان ئیدارەی تویتەر و ئیلۆن مەسک لەسەر مامەڵەی کڕینی تویتەر، دواجار له‌ 27ـی ئۆكتۆبه‌ری 2022، ئیلۆن مه‌سك، دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان ناچاربوو تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بە 44 ملیار دۆلار بکڕێتەوە‌، كه‌ مانگانه‌ زیاتر له‌ 450 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری چالاكی هه‌یه‌.

دوای تەواوبوونی ئەم مامەڵەیە، ئیلۆن مەسک نزیکەی 3500 کارمەندی لە کارەکانیانیان دوورخستەوە، زۆرینەی ئەوانەشی لە کارەکانیان دوورخرابوونەوە لە تیمەکانی (سیاسەتی گشتی، متمانە، سەلامەتی، پەیوەندییەکان، ئەندازیاری، بازاڕکردن، و سەرچاوە مرۆییەکان) بوون.

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *