ئیلۆن مەسک سەبارەت بە گەڕاندنەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بۆ نێو تویتەر بۆچوونیبەکاربەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە وەردەگرێت

جيهان

رۆژی شەممە 19-11-2022، ئیلۆن مەسک، ملیاردێری ئەمریکی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر راپرسییەکی بە ناونیشانی “ترەمپ،سەرۆکی پێشوو بگەڕێنمەوە؟” بۆ ماوەی 24 کاژێر راگەیاند. تەنیا لە ماوەی سێ کاژێردا نزیکەی 5 ملیۆن کەس بەشدارییان لەراپرسییەکەدا کرد و بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دوای کۆتاییهاتنی کاتەکەی ئەنجامی کۆتایی دەردەکەوێت.

تاوەکو کاژێر 04:30ی دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە کاتی هەولێر، 52٪ی بەشداربووانی راپرسیەکە خواستیان لەسەر گەڕاندنەوەی دۆناڵد ترمپدەربڕیوە.

هۆکاری دوورخستنەوەی ترەمپ لەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە، تۆمەتبارکردنی بوو بە هاندانی هاووڵاتییان بۆ هێرشکردنە سەر کۆنگرێسی ئەمریکالە 6ی کانوونی دووەمی 2021. ترەمپ ئەو کات بە لایەنگرانی گوت، ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا کە لە 3ی تشرینیدووەمی 2020 بەڕێوەچوو، ساختەکاری تێداکراوە.

ساڵی رابردووش مەسک راپرسییەکی هاوشێوەی لەبارەی فرۆشتنی پشکەکانی کۆمپانیای تێسلا بڵاوکردەوە و تێیدا لەبارەی فرۆشتنیپشکەکانی کۆمپانیاکە پرسیاری لە فۆڵۆوەرزەکانی کرد. دوای ئەوەی وەڵامی “بەڵێ” دەنگی زۆرینەی بەشداربووانی راپرسییەکە بوو، مەسک1 ملیار پشکی کۆمپانیاکەی فرۆشت.

دۆناڵد ترەمپ، پێش ئەوەی لە تویتەر قەدەخە بکرێت، 88 ملیۆن فۆڵۆوەرزی هەبوو. دوای ئەوەی لە تویتەر قەدەخەکرا، دۆناڵد ترەمپ تۆڕێکیکۆمەڵایەتی بە ناوی “سۆشیاڵ تروس” دروستکرد و بڕیاریدا نەگەڕێتەوە تویتەر و لەوێوە بەردەوامبێت. 

مەسک دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانە، خاوەن و دامەزرێنەری کۆمپانیاکانی سپەیس ئێکس، تێسلا، بۆرینگ و ئۆپن ئەی ئایە؛ هەروەها لە27ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بە 44 ملیار دۆلار تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەری کڕیەوە و ئێستا بە بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە و خاوەنیتۆڕە کۆمەڵایەتییەکە دەناسرێت.

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *