هەڵبژاردەی بەرازیل بۆ ئەنجامدانی یارییەکانی جامی جیهانی قەتەر بەرەو دەوحە بەڕێکەوت، سەرۆکی وڵاتەکەش باس لەو هۆکارانە دەکات کە هانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەدەن بۆ بردنەوەی مۆندیال.

وثائقيات

بەرازیل دوای هەفتەیەک مانەوە لە ئیتاڵیا و ئەنجامدانی کەمپێکی مەشق و راهێنان بەرەو قەتەر بەڕێکەوت.

سامبا لە سەرجەم مۆندیالەکاندا بەشدارییکردووە و خاوەنی 5 نازناوە، کە هیچ هەڵبژاردەیەکی دیکە لەوان زیاتر نازناوەکەیان نەبردووەتەوە، بەڵام 20 ساڵە هەڵبژاردەکە لە بردنەوەی گەورەترین نازناوی تۆپی پێی جیهان دوورە و دەیەوێت لە قەتەر رکابەری لەسەر بردنەوەی نازناوەکە بکات.

لولا داسیلڤا، سەرۆکی بەرازیل پاڵپشتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەکات و دەڵێت ” دوای 20 ساڵ، ئێستا کاتی ئەوەیە بەرازیل جارێکی دیکە جامی جیهانی بباتەوە، چونکە هەندێ تیمی نیشتیمانی گرنگ دۆخیان باش نییە.”

سەرۆکی بەرازیل زیاتر گوتی ” لەدوا ئەوەشدا هەڵبژاردەیەک کە چوار جامی جیهانی هەیە بەشداری مۆندیال نییە کە مەبەستم ئیتاڵیایە. سێیەمیان، کریستیانۆ وەکو 15 ساڵ لەمەوبەر یاری جوان ناکات. بۆیە بەرازیل چانسی زیاتری هەیە جامەکە ببات.”

لەلایەن خۆیەوە ئەنتۆنیۆ کۆستا، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی بەرازیل گوتی ” ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی لە 20 ساڵ بەرازیل ببێتەوە پاڵەوانی جیهان.”

هەڵبژاردەی بەرازیل لە رکابەرییەکانی جامی جیهانی قەتەردا لە کۆمەڵەی حەوتەمدا یارییدەکات، رۆژی 24ـی ئەم مانگە بەرامبەر سێربیا یارییدەکات، دوای ئەوەش بەرامبەر هەریەکە سویسرا و کامیرۆن یارییدەکات.

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *