بەلجیکا دەیەوێت دەستپێکێکی باش و بەهێزی لە مۆندیالی قەتەردا هەبێت، بۆیە بەنیازە لە یەکەم یاریی خۆیدا لە کاروانی مۆندیال بەسەر هەڵبژاردەی کەنەدادا سەربکەوێت و رێگە لە بەردەمیدا خۆش بکات بۆ ئەوەی بتوانێت رکابەری لەسەر بلیتی یەکەمی کۆمەڵەی شەشەم بکات.

وەرزش

بەلجیکا و کەنەدا لەسەر یاریگەی ئەحمەد بن عەلی رووبەڕووی یەکدی دەبنەوە

ئەم یارییە بۆ بەلجیکا تاقیکردنەوەیەکی ئاسان نابێت لە بەرامبەر کەنەدا، بەتایبەتی کە لە تواناکانی رۆمیلو لوکاکوی هێرشبەری ئینتەرمیلان بێبەش دەبێت، چونکە ئەو راستییە دەزانن کە ئەرکیان بەرمابەر ئەو تیپانە قورس دەبێت کە خەون و هیوایان هەیە.

هەڵبژاردەی بەلجیکا بە رابەرایەتی مارتینێزی راهێنەر لە ژێر گوشاردا دەست بە یارییەکی دەکات، چونکە یاریزانەکانی بێزاربوونە لە رەخنەی بەردەوامی میدیاکانی وڵاتەکەیان، وەک ئەوەی تۆماس مۆنیێی بەرگریکاری هەڵبژاردەکە گوتی “من تێناگەم بۆچی لە جیاتی ئەوەی هانمان بدەن، رەخنەمان لێدەگرن، میدیاکان بەردەوام رەخنە دەگرن و وا لە هاندەران دەکەن متمانەیان بە ئێمە نەمێنێت”.

کیڤن دی برۆین کە یەکێکە لە باشترین ناوەڕاستکارانی ئێستای جیهان دەتوانێت سەرکردایەتی هاوڕێکانی بکات بۆ ئەوەی لانیکەم وەک مۆندیالی رابردوو بگەنە پێشکۆتایی، کە بێگومان بە بوونی چەند یاریزانێکی دیکەی بەتوانا ئەم هەڵبژاردەیە دەتوانێت ببێتە نمرەیەکی قورس لەم مۆندیالەدا، زێدەباری ئەوەی ئێدین هازاردیش پاڵنەری ئەوەی هەیە ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات بۆ ئەوەی لەگەڵ یانەکەیشی گۆڕانکارییەک بەسەر دۆخە خراپەکەیدا بهێنێت.

جۆن هێردمانی راهێنەری ئینگللیزی کە سەرپەرشتی هەڵبژاردەی کەنەدا دەکات، هیوادارە تیپەکەی بکاتە سوپرایزی مۆندیال، بۆ ئەوەی بەر لە میوانداریکردنی مۆندیالی 2026 بە هاوبەشی لەگەڵ ئەمەریکا و مەکسیک وێنەیەکی جوان بە هەڵبژاردەی کەنەدا بدات.

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *