ئینگلتەرا، کە بە دوای دووەم نازناوی جامی جیهانی لە مێژووی خۆیدا دەگەڕێت، بە گرانترین هەڵبژاردەی بەشدارە لە مۆندیالی قەتەر لە رووی بەهای یاریزانەکانییەوە.

وەرزش

ئەمە بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ، کە لەلایەن سەنتەری نێودەوڵەتی سویسری بۆ خوێندنی وەرزشییەوە ئەنجامدراوە و لیستێکی بە ناوی 800 یاریزان بڵاوکردووەتەوە، کە جود بێلینگهامی یاریزانی یانەی بۆرووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی پێشەنگی لیستەکەی گرتووە.

بەپێی ئەو توێژینەوەیەک، بەها هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، کە 26 یاریزان پێکهاتووە، گرانترینە لەنێو سەرجەم هەڵبژاردەکانی بەشدار لە مۆندیالی قەتەر، کە نرخەکەی دەگاتە  1.5 ملیار یۆرۆ، واتا (1.54 ملیار دۆلار) لەبازاڕی گواستنەوەدا.

لە بازاڕی گواستنەوەدا بیلینگهامی تەمەن 19 ساڵان 202 ملیۆن یۆرۆیە، کە ناوبانگی خۆی وەک یەکێک لە باشترین یاریزانە گەنجەکانی جیهان دەرکردووە و گۆڵێکی جوانیشی تۆمارکرد، لەو یارییەی مۆندیالدا کە ئینگلیزەکان 6-2 لە ئێرانیان بردیانەوە.

هەڵبژاردەی بەرازیل بە بەهای 1.45 ملیار یۆرۆ لە پلەی دووەمی لیستەکەدایە، لەسەر ئاستی یاریزانانیش، ڤینیسیۆس جۆنیۆری یاریزانی بەرازیلیی یانەی ریال مەدرید ڤینیسیوس جونیۆر دووەم بە نرخترین یاریزانە، کە نرخەکەی لە دەوروبەری 200 ملیۆن یۆرۆیە.

هەڵبژاردەی فەرەنسا بە بەهای 1.34 ملیار یۆرۆ سێیەم گرانترین هەڵبژاردەیە و یاریزانەکەی کیلیان ئێمباپێش بە 185 ملیۆن یۆرۆ گرانترین یاریزانی هەڵبژاردەکە و سێیەم گرانترینی جیهانە.

ئیسپانیا بە بەهای 1.2 ملیار یۆرۆ، پۆرتوگال بە بەهای 1.15 ملیار یۆرۆ و ئەڵمانیا بە بەهای 1.02 ملیار یۆرۆ، چوارەم و پێنجەم و شەشەم گرانترین هەڵبژاردەی مۆندیالن.

کۆی بەهای بازاڕیی هەموو هەڵبژاردەکانی مۆندیالی قەتەر، بە نزیکەی 15 ملیار یۆرۆ دەخەمڵێنرێت.

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *