دامەزراوەی خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا چەند ئاگادارییەک لەسەر کوالێتی و چۆنیەتی کارکردنی دەرمانخانە ئۆنلاینەکان بڵاودەکاتەوە.

تەندروستی

ناوەندەکە روونیدەکاتەوە، دەشێت بەرهەمەکانی دەرمانخانە ئۆنلاینەکان لە هەر شوێنێک بەبێ سەلامەتی دروستبکرێن، هاوکات دەکرێت ئەو دەرمانانە بەسەرچوو یاخود ساختە بن.

سەبارەت بە کوالێتی دەرمانەکان FDA رایدەگەیێنێت، پێویستە کڕیاران ئاگاداری ئەو دەرمانانە بن کە دەگاتە دەستیان و دەبێت دەرمانەکە پارێزراوبێت و ماوەی بەسەرچوونی لەسەر نووسرابێت.

هەروەها FDA بەگرنگی دەزانێت کەسێکی دەرمانسازی شارەزا لە دەرمانخانە ئۆنلاینەکان دابنرێت، هەروەها لەگەڵ کڕیاران دەربارەی کاردانەوەی هەستیاری و کاریگەری لاوەکیی دەرمانەکە راوێژبکات.

لە کۆتاییدا دەستەی بەرپرسانی ناوەندەکە پێشنیازدەکەن، هاووڵاتییان دەرمانخانەیەکی ئۆنلاین بدۆزنەوە کە بەگوێرەی رەچەتەی پزیشک دەرمان بفرۆشێت، یاخود ناونیشانی فیزیکی و ژمارەی تەلەفۆنی بەردەستبێت، هاوکات دەرمانسازێکی مۆڵەتپێدراوی لە ستافەکەدا هەبێت بۆ وەڵامدانەوەی پرسیاری کڕیاران.

بەگوێرەی ئامارەکانی ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ منداڵان، ساڵانە زیاتر لە 11 هەزار حاڵەتی فریاگوزاری منداڵ و هەرزەکاران لە نەخۆشخانەکانی ئەمریکا تۆماردەکرێن بەهۆی بەکارهێنانی دەرمانی ئۆنلاین کە بەبێ راوێژی پزیشک بەکارهێندراون.

دامەزراوەی خۆراک و دەرمان FDA لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، زۆرێک لە دەرمانخانە ئۆنلاینەکان بە شێوەیەکی یاسایی کاردەکەن و دەتوانن ئاسانکاری و تێچووی کەمتر پێشکێشبکەن، بەڵام  هەندێکیان بەبێ رەچەتە دەرمانی ناپێویست بە کڕیاران دەدەن، یاخود بە نرخێکی کەم بە واتای داشکاندن دەیانفرۆشن.

ناوەندەکە روونیدەکاتەوە، دەشێت بەرهەمەکانی دەرمانخانە ئۆنلاینەکان لە هەر شوێنێک بەبێ سەلامەتی دروستبکرێن، هاوکات دەکرێت ئەو دەرمانانە بەسەرچوو یاخود ساختە بن.

سەبارەت بە کوالێتی دەرمانەکان FDA رایدەگەیێنێت، پێویستە کڕیاران ئاگاداری ئەو دەرمانانە بن کە دەگاتە دەستیان و دەبێت دەرمانەکە پارێزراوبێت و ماوەی بەسەرچوونی لەسەر نووسرابێت.

هەروەها FDA بەگرنگی دەزانێت کەسێکی دەرمانسازی شارەزا لە دەرمانخانە ئۆنلاینەکان دابنرێت، هەروەها لەگەڵ کڕیاران دەربارەی کاردانەوەی هەستیاری و کاریگەری لاوەکیی دەرمانەکە راوێژبکات.

لە کۆتاییدا دەستەی بەرپرسانی ناوەندەکە پێشنیازدەکەن، هاووڵاتییان دەرمانخانەیەکی ئۆنلاین بدۆزنەوە کە بەگوێرەی رەچەتەی پزیشک دەرمان بفرۆشێت، یاخود ناونیشانی فیزیکی و ژمارەی تەلەفۆنی بەردەستبێت، هاوکات دەرمانسازێکی مۆڵەتپێدراوی لە ستافەکەدا هەبێت بۆ وەڵامدانەوەی پرسیاری کڕیاران.

بەگوێرەی ئامارەکانی ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ منداڵان، ساڵانە زیاتر لە 11 هەزار حاڵەتی فریاگوزاری منداڵ و هەرزەکاران لە نەخۆشخانەکانی ئەمریکا تۆماردەکرێن بەهۆی بەکارهێنانی دەرمانی ئۆنلاین کە بەبێ راوێژی پزیشک بەکارهێندراون.

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *