دوای ئەوی یانەی ریال مەدرید بە رایۆ ڤاییکانۆ دۆڕا و پێشەنگی لالیگای بە بارسێلۆنا بەخشی، ئەمشەو بلاوگرانا دەیەوێت هەنگاوێکی دیکەش پێش ریال مەدرید بکەوێت.

رکابەرییەکانی هەفتەی چواردەی لالیگا بە رووبەڕووبوونەوەی نێوان هەردوو یانەی ئێلچی و خیرۆنا دەستپێدەکات، یارییەک کە تێیدا ئێلچی بەشوێن بردنەوەدا دەگەڕێت لەپێناو دەربازبوون لە ناوچەی مەترسیداری دابەزین و دوا پلەی ریزبەندی لالیگا. ئێلچی تاکە تیپی ئەمساڵی لالیگایە تامی بردنەوەی نەکردووە، لە دوو یاری رابردووشیدا شکستی هێناوە و خاوەنی خراپترین هێڵی بەرگرییە لە خولەکەدا.. ئەو ئەنجامە ریزبەستووە […]

Continue Reading

ئەمڕۆ لە ئەمریکا رۆژێکی گرنگ و هەستیارە بۆ دیموکراتەکان کە هەوڵدەدەن کۆنترۆڵی کۆنگرێس لەدەست نەدەن. دەنگدەرە ئەمریکییەکان لە سەرانسەری وڵات روو لە بنکەکانی دەنگدان دەکەن بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی نیوەوەرزی کۆنگرێس، لە کاتێکدا لە دوو ساڵی رابردووی ئیدارەی جۆ بایدنی دیموکراتدا رووبەڕووی زیادبوونی هەڵاوسان، تاوان و کۆچی نایاسایی بوونەتەوە.

گرەوەکە لەسەر کۆنترۆڵکردنی ئەنجوومەنی پیران و ئەنجوومەنی نوێنەرانە لە نێوان دیموکراتەکان و کۆمارییەکاندا. لەم هەڵبژاردنەدا 435 ئەندامەکەی ئەنجوومەنی نوێنەران و 35 لە کۆی 100 ئەندامی ئەنجوومەنی پیران هەڵدەبژێردرێن؛ هەروەها دەیان حاکم و داواکاری گشتی هەڵدەبژێردرێن.  زیاتر لە 41 ملیۆن کەس لە 47 ویلایەت بە شێوەی پێشوەخت یان لە رێگەی پۆستەوە دەنگیان داوە.  هەڵبژاردنەکانی ئەمڕۆ لە […]

Continue Reading

لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانی عێراق، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەبارەی گرێبەستی کڕینی پەینێکی ژەهراوی پێکدەهێنێت.

رۆژی چوارشەممە 9-11-2022، زۆزان عەلی، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و زۆنگاوەکان لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ لیژنەی کشتوکاڵ لەبارەی گرێبەستی کڕینی پەینێکی ژەهراوی کۆدەبێتەوە و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنێت.  ئەندامەکەی لیژنەی کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو پەینە کە لە کۆمپانیایەکی رووسی کڕاوە، پشکنینی بۆکراوە و دەرکەوتووە کە ژەهراوییە. بۆیە پێش نیوەڕۆی […]

Continue Reading