فەرماندەی هەسەدە رۆژی چوارشەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە حەسەکە روونیکردەوە، هێزەکانیان بەهۆی سەرقاڵبوونیان بە بەرپەرچدانەوەی هێرشی ئاسمانی و تۆپبارانی تورکیا، ناتوانن بەردەوامبن لە قەڵاچۆکردنی شانە نووستووەکانی داعش.
مەزڵوم کۆبانێ گوتیشی: “هێرشەکانی تورکیای داگیرکار بۆسەر ناوچەکە و بەئامانجکردنی خەڵکی سڤیل بێ وەڵام نابن.”
فەرماندەی هەسەدە ستایشی “بەرخودانی گەل”ی رۆژئاڤای کرد و جەختیکردەوە کە هەسەدە و گەل “ئەم قۆناخە تێدەپەڕێنن” و بە گوتەی خۆی “بەسەر داگیرکاریدا سەردەکەون.”
لە هێرشەکانی تورکیادا بۆسەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر کە لە رۆژی یەکشەممەوە دەستیان پێکردووە، بە گوتەی مەزڵوم عەبدی، چوار شەڕڤانی هەسەدە و 15 کەسی سڤیل کوژراون.
فەرماندەی هەسەدە دەڵێت: “ئەمە ئاستێکی نوێی” تووندوتیژییە و “نزیکەی چوار هەزار” مووشەک و تۆپیان ئاراستەکراوە کە “67یان لە رێگەی فڕۆکەوە بوون و ئەوانی دیکە لە رێگەی تۆپهاوێژەوە بوون.