پارێزەری کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماریی (جەهەپە) رایگەیاند، سکاڵایان لە دژی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا تۆمارکردووە و هۆکارەکەشی بۆ “سووکایەتیکردن و بێڕێزی”یە بەردەوامەکانی ئەردۆغان گەڕاندەوە. 

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست هەواڵەکان

جەلال چەلیک، پارێزەری کڵچدارئۆغڵو لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تویتەر رایگەیاند، ئەردۆغان بەهۆی بەکارهێنانی دەستەواژە نزمەکانی وەک “بێ کەرامەت، بەدبەخت، بێ دەسەڵات، نەزان، نامەرد، ناکام، بێ روو، بێ رەوشت” لە دژی کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی جەهەپە، سکاڵای یاسایی لە دژی تۆمار دەکەن. 

چەلیک راشیگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی فراکسیۆنی ئاکپارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان چەندین دەستەواژەی نزمی لە دژی کڵچدارئۆغڵو بەکارهێنا و لە بەرامبەردا، لەسەر داوای کەمال کڵچدارئۆغڵو “دەستبەجێ داوای یاسایی لە دژی سەرۆکی ئاکپارتی و سەرۆککۆماری تورکیا تۆمار دەکەین.” 

تاوەکو ئێستا رەجەب تەیب ئەردۆغان 43 جار سکاڵا و داوای یاسایی لە دژی کەمال کڵچدارئۆغڵو تۆمارکردووە و 36 داوای بردووەتەوە و سزای پێبژاردنی دارایی بەسەریدا سەپاندووە.    

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *