کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا هەوڵدەدات لەبارەی چاکسازیی تایبەت بە کۆچەوە دابەشکارییەکی نوێ لەنێوان وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپادا بکات و پلانێک بۆ خێراکردنی جێگۆڕکێی پەناخوازان رادەگەیێنێت. 

رۆژی دووشەممە 21ـی تشرینی دووەمی 2022، کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا پلانێکی لەبارەی دابەشکردنی کۆچبەران بەسەر وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا راگەیاند.  بەگوێرەی پلانەکە، ساڵانە جێگۆڕکێ بە هەشت هەزار کۆچبەر و پەناخواز دەکەن و هاوئاهەنگیی لەگەڵ وڵاتانی سەرچاوەی کۆچ زیاد دەکەن بۆ ئەوەی ئەو پەناخوازانەی کە مافی پەنابەرێتییان پێنادرێت بگەڕێندرێنەوە وڵاتەکانیان.  ئیلڤا جۆهانسن، کۆمیسیاری یەكێتیی ئەوروپا بۆ کاروباری نێوخۆ […]

Continue Reading

گوتەبێژێک بەناوی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا – پێنتاگۆنەوە دەڵێت، ئەوان دژی هەر ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیین بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر.  رۆژی سێشەممە 22-11-2022، گوتەبێژێک بەناوی پێنتاگۆنەوە وەڵامی پرسیاری دیار کوردە، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوی دایەوە و گوتی: “وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بەردەوامە لەوەی دژی هەر جۆرە کردەیەکی سەربازی بێت کە ببێتەهۆی تێکدانی […]

Continue Reading

ئیلۆن مەسک سەبارەت بە گەڕاندنەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بۆ نێو تویتەر بۆچوونیبەکاربەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە وەردەگرێت

رۆژی شەممە 19-11-2022، ئیلۆن مەسک، ملیاردێری ئەمریکی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر راپرسییەکی بە ناونیشانی “ترەمپ،سەرۆکی پێشوو بگەڕێنمەوە؟” بۆ ماوەی 24 کاژێر راگەیاند. تەنیا لە ماوەی سێ کاژێردا نزیکەی 5 ملیۆن کەس بەشدارییان لەراپرسییەکەدا کرد و بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دوای کۆتاییهاتنی کاتەکەی ئەنجامی کۆتایی دەردەکەوێت. تاوەکو کاژێر 04:30ی دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە کاتی هەولێر، 52٪ی بەشداربووانی راپرسیەکە خواستیان لەسەر گەڕاندنەوەی دۆناڵد ترمپدەربڕیوە. هۆکاری دوورخستنەوەی ترەمپ لەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە، تۆمەتبارکردنی بوو بە هاندانی هاووڵاتییان بۆ هێرشکردنە سەر کۆنگرێسی ئەمریکالە 6ی کانوونی دووەمی 2021. ترەمپ ئەو کات بە لایەنگرانی گوت، ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا کە لە 3ی تشرینیدووەمی 2020 بەڕێوەچوو، ساختەکاری تێداکراوە. ساڵی رابردووش مەسک راپرسییەکی هاوشێوەی لەبارەی فرۆشتنی پشکەکانی کۆمپانیای تێسلا بڵاوکردەوە و تێیدا لەبارەی فرۆشتنیپشکەکانی کۆمپانیاکە پرسیاری لە فۆڵۆوەرزەکانی کرد. دوای ئەوەی وەڵامی “بەڵێ” دەنگی زۆرینەی بەشداربووانی راپرسییەکە بوو، مەسک1 ملیار پشکی کۆمپانیاکەی فرۆشت. دۆناڵد ترەمپ، پێش ئەوەی لە تویتەر قەدەخە بکرێت، 88 ملیۆن فۆڵۆوەرزی هەبوو. دوای ئەوەی لە تویتەر قەدەخەکرا، دۆناڵد ترەمپ تۆڕێکیکۆمەڵایەتی بە ناوی “سۆشیاڵ تروس” دروستکرد و بڕیاریدا نەگەڕێتەوە تویتەر و لەوێوە بەردەوامبێت.  مەسک دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانە، خاوەن و دامەزرێنەری کۆمپانیاکانی سپەیس ئێکس، تێسلا، بۆرینگ و ئۆپن ئەی ئایە؛ هەروەها لە27ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بە 44 ملیار دۆلار تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەری کڕیەوە و ئێستا بە بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە و خاوەنیتۆڕە کۆمەڵایەتییەکە دەناسرێت.

Continue Reading

بایدن بەڵێنیداوە تاوەکو ساڵی 2030، دەردانی گازە ژەهراوییە گەرمکەرەوەکان بەراورد بە ساڵی 2005، بە رێژەی لە %52 کەم بکاتەوە.

رۆژی هەینی، 11-11-2022، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دەگاتە هاوینەهەواری شەرەم شێخی میسر لەسەر دەریای سوور بۆ بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی لووتکەی گۆڕانی کەشوهەوا ناسراو بە (27 COP). بەشداریکردنی بایدن لە لووتکەکە تەنیا بۆ چەند کاژێرێكی کەم دەبێت، چونکە لەوێوە بەرەو کەمبۆدیا لە ئاسیای دوور دەڕوات بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی رۆژی 12ـی ئەم مانگەی وڵاتانی “ASEAN” کە […]

Continue Reading

ەمڕۆ لە ئەمریکا رۆژێکی گرنگ و هەستیارە بۆ دیموکراتەکان کە هەوڵدەدەن کۆنترۆڵی کۆنگرێس لەدەست نەدەن. دەنگدەرە ئەمریکییەکان لە سەرانسەری وڵات روو لە بنکەکانی دەنگدان دەکەن بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی نیوەوەرزی کۆنگرێس، لە کاتێکدا لە دوو ساڵی رابردووی ئیدارەی جۆ بایدنی دیموکراتدا رووبەڕووی زیادبوونی هەڵاوسان، تاوان و کۆچی نایاسایی بوونەتەوە.  گرەوەکە لەسەر کۆنترۆڵکردنی ئەنجوومەنی پیران و […]

Continue Reading