پارێزەری کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماریی (جەهەپە) رایگەیاند، سکاڵایان لە دژی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا تۆمارکردووە و هۆکارەکەشی بۆ “سووکایەتیکردن و بێڕێزی”یە بەردەوامەکانی ئەردۆغان گەڕاندەوە. 

جەلال چەلیک، پارێزەری کڵچدارئۆغڵو لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تویتەر رایگەیاند، ئەردۆغان بەهۆی بەکارهێنانی دەستەواژە نزمەکانی وەک “بێ کەرامەت، بەدبەخت، بێ دەسەڵات، نەزان، نامەرد، ناکام، بێ روو، بێ رەوشت” لە دژی کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی جەهەپە، سکاڵای یاسایی لە دژی تۆمار دەکەن.  چەلیک راشیگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی فراکسیۆنی ئاکپارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان چەندین دەستەواژەی نزمی لە […]

Continue Reading

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات -هەسەدە رایگەیاند، بەهۆی سەرقاڵبوونیان بە هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ناوچەکەیان، هەسەدە ئۆپەراسیۆنەکانی خۆی لە دژی داعش وەستاندووە.

فەرماندەی هەسەدە رۆژی چوارشەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە حەسەکە روونیکردەوە، هێزەکانیان بەهۆی سەرقاڵبوونیان بە بەرپەرچدانەوەی هێرشی ئاسمانی و تۆپبارانی تورکیا، ناتوانن بەردەوامبن لە قەڵاچۆکردنی شانە نووستووەکانی داعش.  مەزڵوم کۆبانێ گوتیشی: “هێرشەکانی تورکیای داگیرکار بۆسەر ناوچەکە و بەئامانجکردنی خەڵکی سڤیل بێ وەڵام نابن.” فەرماندەی هەسەدە ستایشی “بەرخودانی گەل”ی رۆژئاڤای کرد و جەختیکردەوە کە هەسەدە و گەل […]

Continue Reading

لەسەر هەڕەشەکردن لەو رۆژنامەڤانانەی کە لە بەریتانیاوە رووماڵی خۆپێشاندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن، وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا باڵاترین دیپلۆماتی ئێرانی لە وڵاتەکەی بانگهێشتکرد و ناڕەزایی خۆی پێشاندا. 

لەسەر هەڕەشەکردن لەو رۆژنامەڤانانەی کە لە بەریتانیاوە رووماڵی خۆپێشاندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن، وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا باڵاترین دیپلۆماتی ئێرانی لە وڵاتەکەی بانگهێشتکرد و ناڕەزایی خۆی پێشاندا.  لە راگەیێندراوێکی جەمیس کلێڤەرلی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، کە ئەمڕۆ هەینی بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: “بەریتانیا دژی ئەو هەڕەشانە دەوەستێتەوە کە لە وڵاتانی دیکەوە دێن. ئەمڕۆ نوێنەری ئێرانم بانگهێشتکرد بۆ ئەوەی […]

Continue Reading

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە دیمەشق کە لە ساڵی 2012ـەوە داخراوە، داوا لە هەموو وڵاتان دەکات هاووڵاتییەکانیان لە کەمپەکانی رۆژئاوای کوردستان بگەڕێننەوە.

باڵیۆزخانەکە لە تویتێکدا دەڵێت: “کۆتایی هەفتە، شاندێکی هاوبەشی ئاژانسە ئەمریکییەکان سەردانی کەمپی هۆلی کرد.” شاندەکە پێکهاتبوو لە ئیان مۆس، جێگری رێکخەری نووسینگەی دژە تیرۆری ئەمریکا؛ سکۆت تێرنەر، جێگری یاریدەدەری سکرتێری نووسینگەی دانیشتووان، کۆچ و پەنابەران؛ ئیان گۆڵدنبێرگ، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی؛ جەیک ئاڵتەر، بەڕێوەبەری نووسینگەی سیاسەتی یاریدەدەری وەزیری بەرگریی لە […]

Continue Reading